The Diwaxan Podcast

The Diwaxan Podcast

@thediwaxanpodcast · 123K subscribers · 293 videos · Persian

بەخێربێن بۆ دیوەخانەکەمان!‏ پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ ‏کەسانی خاوەن باکگراون…

Episodes

1:58:17

مریشک و دەرزی هۆڕمۆنات، پەلەوەر بەخێوکردن و نەخۆشییەکانی، کەڵەشێری یەک دەفتەر دۆلاری! #232

20K views · 5d ago · 1:58:17

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ئەندازیار کاک محمد عومەر شارەزا لە بواری پەلەوەر گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چۆنێتی بەخێوکردنی پەلەوەرەکان، بەکارهێنانی دەرزی گەشە، تەندروستی پەلەوەرەکان و پاراستنیان لە نەخۆشیەکان، هەروەها باس لە بابەتی پەلەوەری جوانی دەکەین.

1:31:44

م. جاسم کەلاری: میانڕەوی و توندڕەوی، مەلای مۆدێرن و پەمەیی، حەیای خەڵک مەبەن! #231

40K views · 1w ago · 1:31:44

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا جاسم کەلاری کە مامۆستای ئاینی و شارەزای بواری ئەدەبی کوردیە، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چەمکی میانڕەوی لە دین، چۆن لێی تێبگەین و جێبەجێی بکەین و جیاوازیەکانی چییە لەگەڵ شلڕەوی و تووندڕەوی، کۆمەڵە بابەتگەلێکی دیکەش دەخەینە بەر باس.

1:47:07

٤٠ ساڵ سەرکردەی باڵا بووم لە سوپای سەدام و بەعسیش نەبووم! #230

81K views · 2w ago · 1:47:07

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر عەزیز موفتی ئەفسەری سەربازی ئەزمووندار و توێژەری ستراتیژی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەزموونی تەمەنێک لەناو سەربازی و بەژداری چەندین جەنگ و بینینی ڕۆڵی سەرکردایەتی سەربازی لە ناو سوپای عێڕاق.

1:27:05

هەرێم سێوەیسی: گەشتێك بە نێو جوانی و نهێنییەکانی ٤ پارچەی کوردستان، گەورەترین پرۆژەی نیشتیمانی!#229

13K views · 3w ago · 1:27:05

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ فۆتۆگرافەری بەئەزموون و بەتوانا کاک هەرێم سێوەیسی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی نوێترین پڕۆژەیان بە ناوی لە (ژێر ٢١ تیشکی خۆردا) کە خەرمانی چەندین ساڵ گەشتە بەناو شار و بەشە جیاوازەکانی کوردستانی گەورە، ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە پیشاندانی وێنەی نەبینراو و گێڕانەوە چیرۆکی نەبیستراوی ئەم خاک و نیشتیمانە!

1:18:48

مامۆستا بیلال: لە ئەوائیلی بەشی ئەندازیارییەوە بۆ گەورەترین براندی ئایس کرێم! #228

77K views · 1mo ago · 1:18:48

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ئەندازیار کاک بیلال تارق کە هاوکات یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئایس کرێم ٨٨ گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چیرۆکی دامەزراندنی بزنسەکەیان و چۆن لە ئەوائیلی بەشی ئەندازیاری و خوێندنی ماستەرەوە هاتنە ناو بواری ئایس کرێم داهێنانیان تێدا کردووە بە بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتی و خۆماڵیەکان.

2:09:56

ئەکادیمیای گۆچان: بە لاتینی مەنوسن ،شەڕی زمان و نەتەوە، بۆچی جیهان حیسابمان بۆ ناکەن؟! #227

51K views · 1mo ago · 2:09:56

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئیحسان و مامۆستا موختار دامەزرێنەرانی ئەکادیمیای گۆچان گفتوگۆ دەکەین دەربارەی گرنگی زمانی کوردی، ڕۆڵی زمان لە دیاریکردنی شووناسی نەتەوە و پەیوەندی بە نەتەوەکانی دیکەوە، چۆنێتی پاراستنی و هێشتنەوەی بە ڕەسەنی، هەروەها باس لە بەکارهێنانی زمانی کوردی پەتی دەکەین.

1:26:51

محمد برادۆستی: عەشیرەتی برادۆستییەکان،دیوەخان و سوڵحی عەشایەری،دەسەڵاتدارێتی ژن!#226

24K views · 1mo ago · 1:26:51

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک محمد فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی گفتۆگۆ دەکەین دەربارەی مێژوو و کلتووری عەشیرەت و دیوەخان لە کوردەواریدا و ئەو ڕۆڵە کۆمەڵایەتی و سیاسیەی و ئاینیەی کە عەشیرەتەکان بە درێژایی مێژوو و گێڕاویانە و بە تایبەت عەشیرەتی برادۆست.

1:50:56

بیلال کەیوانی: بمرە پێش ئەوەی بمریت!#225

62K views · 1mo ago · 1:50:56

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا بیلال کەیوانی گفتوگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی بابەتی عیرفان و ڕۆحانیەت، ئەم ڕێبازە ئاینیە چییە و چۆن پەیڕەودەکرێت، دیارترین شوێنکەوتەکانی کێن و چۆن ژیانیان کردووە، لە مێژووی کورد چۆن ڕەنگی داوەتەوە ئەم ڕێبازە، ئەمانە بابەتگەلێکی دیکەی گرنگ تاوتوێ دەکەین.

2:08:46

دیاری حەسەن: شرۆڤەی یاریەکان، فرۆشتنی مۆندیالی ٢٠٢٦، چێژی موسارەعە!#224

74K views · 2mo ago · 2:08:46

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک دیاری حسن شرۆڤەکاری وەرزشی گەنج گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کاری شرۆڤەکاری و کلتووری تۆپی پێی وڵاتان و خولە بەهێزەکان، ئاستی یاریزانان، مۆندیالی ئەمساڵ و چەندین بابەتی تر باس دەکەین. هەرورها باس لە یاری موسارەعە و wwe دەکەین

1:33:25

چرا حوسێن: ئەزموونی ٢٢ ساڵ کارکردن | بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ!#223

25K views · 2mo ago · 1:33:25

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو چرا حوسێن بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆک و ئەزموونی کارکردنی بەڕێزیان لە ناو ئاسیاسێڵ و بە گشتی باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی کار و پڕۆژەکانیان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا.

1:39:19

مامۆستا ئیسماعیل: نهێنی دەرمانە گیاییەکان، کەڵەشاخ و ناوککەوتن، سحری دەرزی ئاژنین! #222

20K views · 2mo ago · 1:39:19

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا اسماعیل موشیر شارەزا لە بواری پزیشکی میلی و سەرۆکی کۆمەڵەی گژوگیاکارانی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێک کە مشتومڕی لەسەر ئەویش چارەسەرە بە ڕێگەی سرووشتی وەک کەڵەشاخ و ناوک کەوتن و دەرزی ئاژنین و هتد.. هەروەها باس لە بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتیەکان دەکەین بە شێوازی تەندرووست.

1:17:48

نەوشیروان عەبدولڕەحمان: نهێنی مارەکانی کوردستان، ژەهر و سوودەکانی، مار کوشتن زەرەرە! #221

28K views · 2mo ago · 1:17:48

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک نەوشیروان عەبدولڕەحمان مارناس و شارەزای مارەکانی کوردستان، باس لە ژیان و جۆری مارەکانی کوردستان دەکەین و چۆن ژەهراوی و بێ ژەهرەکان بناسینەوە و بە گشتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، هەروەها چەندین زانیاری سەیر و نوێ لەبارەی مارەکانەوە ئاشکرا دەکەین.

1:40:58

پاراو ئەمین: هونەری خواردنی کوردی، تام و چێژی ڕەسەن, ئەو نهێنییەی هەموو خواردنێك خۆش دەکات! #220

55K views · 3mo ago · 1:40:58

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو پاراو ئەمین سەپان یەک لە شێفەکانی یەکەمین بڕاندی خواردنی کوردی (تارا ئەمین) باس لە چیرۆکی جەنابیان دەکەین هەر لە سەرەتاکانەوە چۆن هاتنە ناو ئەم بوارە و کاریان کردووە وەک شێفێکی بازرگان و تارا خانی خوشکیشیان لەسەر فێرکاری خواردن هەتا نوێترین کار و پڕۆژەی هەردوو لایان، هەروەها باس لە نهێنی ئامادەکردنی خوانە کوردیە بەتام و چێژەکان دەکەین.

1:29:01

هەندرێن وەرتی: پیشەی زێڕنگری، بازاڕی قەیسەری، زێڕ لای من تەنەکەیە! #219

58K views · 3mo ago · 1:29:01

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەندرێن وەرتی سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران و پسپۆڕی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چیرۆکی ژیانی جەنابیان کە چۆن لە هەژارییەوە خۆی پێگەیاند و گەیشتووە بەوەی ئێستا، هەروەها باس لە کار و پیشەی زێڕنگری و بازاڕی قەیسەری دەکەیەن، تیشک دەخەینەسەر جۆرەکانی زێڕ و چۆنێتی درووستکردن و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی و چەندین بابەتی دیکە.

1:40:01

ئاوات نەسروڵا: نهێنییەکانی مێشك، چارەسەرکردنی کێشەکانت، چۆن زیرەکتر بیت! #218

140K views · 3mo ago · 1:40:01

لە ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا ئاوات نەسروڵا کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری کارگێڕی نێودەوڵەتی و خاوەنی ئاوات ئەکادیمیە، گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین، دەربارەی بابەتی زیرەکی و شێوازی بیرکردنەوە و ئەو توانایانەی مێشک کە ڕۆژانە بەکاریاندەهێنین و پێویستمان پێیانە وەک سەرنج و یادگە و تەرکیز و بیرکردنەوە و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان.

Showing the 15 most recent episodes. Everything plays right here on Pod Atlas.

Have thoughts about The Diwaxan Podcast? Share them with other listeners.

Discuss this podcast

More Society, Culture & Lifestyle podcasts

← Back to all podcasts